٢٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٣
Source: Mehrnews
ئانروا: کوژرانی خەڵکی غەزە لە برسێتی یان لە ژێر بوردوماندا

وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتن و کاردۆزی بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانروا) باسی لە دۆخی قەیراناویی و بێ‌وێنەی خەڵکی غەزە لە ژێر زەختی برسێتی و بوردوماندا کرد.

بە گێڕانەوە لە سکای‌نیووز، عەدنان ئەبووحەسنە، وتەبێژی ئانروا، بە ئاماژە بە کەوتنە بەر شاڵاوی برسێتیی سەدان هەزار دانیشتووی کەرتی غەزە، وتی: 300 هەزار فەلەستینی لە غەزە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی مەترسی و خەڵکی ئەو کەرتە یان لە بەر برسێتی یان لە ژێر بوردوماندا دەمردن و غەزە لە ژێر زەختی برسێتییەکی بێ‌وێنەیە.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای داواکاری لە ڕژیمی زایۆنی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوەکانی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ غەزە، وتیشی: ئێمە خوازیاری دەستێوەردانی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بۆ پێشگری لە کۆچپێکردن و گەمارۆی فەلەستینییەکان لە ناوچەی ڕەفەحین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی، فیلیپ لازارینی کۆمیساریای ئانرواش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسیبووی: ئەو یارمەتیانەی دەگاتە کەرتی غەزە وەک دەرزییەک لە هومارێکی کایە. ناردنی کارا و بەردەوامی یارمەتییەکان تەنیا ڕێگەی پێشگری لە تەشەنەی کارەساتە. لانی‌کەمی یارمەتیی پێویستی فەلەستینییەکان لە غەزە، 500 تا 600 لۆری یارمەتی لە ڕۆژدایە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha